ژیاننامە

عەبدوڵڵا پەشێو  سالی١٩٤٦ لە ھەولێر لەدایکبووە. لە ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە.لە ساڵی ١٩٧١ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی کەنداڵ مامۆستایەتی کردووە. لە ١٩٧٣ دەچێت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییات وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە. ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی فینلاندایه‌.

بەرھەمەکان

پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە.

  • فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧
  • بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨
  • شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢
  • دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧
  • شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠
  • برووسکە چاندن (١٩٨٠-١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠
  • بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩-٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١
  • پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦
  • دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤